١٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣ - ١٩:٢٣
فەلەستین پرسی یەکەمی جیهانی ئیسلامە

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتی: بەردەوام و لە سەرەتای شۆڕشەوە و تەنانەت پێش شۆڕشی ئیسلامیش، فەلەستین پرسی یەکەمی جیهانی ئیسلام بووە.

 محەمەد باقر قاڵیباف ڕایگەیاند: فەلەستین پرسی یەکەمی ئەمڕۆی جیهانی ئیسلامە، ئەگەرچی بەردەوام و لە سەرەتای شۆڕشەوە و تەنانەت پێش شۆڕشی ئیسلامیش، فەلەستین پرسی یەکەمی جیهانی ئیسلام بووە و دەبێت.

ڕاشیگەیاند: لە هەوڵداین تا لەگەڵ سەرۆکی وڵاتانی ئیسلامی بۆ پاڵپشتی لە گەلی فەلەستین و جەنایەتە ئەنجام دراوەکانی ئیسرائیل لە دژی فەلەستینییەکان گفتوگۆ بکەین.

342/